ترسناکترین نامه‌ی ماسۆنی له مێژوودا
نامه‌که‌ی ئه‌لبرت بایک بۆ مازینی له ۱٥ ی ئابی ۱۸۷۱ که نه‌خشه‌یه‌کی ته‌واوی ماسۆنیه‌کنی تێدایه تاکو ده‌سه‌ڵات له جیهاندا بگرنه ده‌ست ئه‌مه‌ی لێره ده‌یخوێنیته‌وه له هیچ جێیه‌ک ده‌ستت ناکه‌وێت ئێستاش ئێوه و ده‌قی نامه‌که‌ية
ئه‌لبرت بایک له نامه‌که ده‌ڵێ بۆهاتنی مایتریا (ده‌جال) بۆ جیهان ده‌بێت ئێمه‌ی ڕێکخراوی ماسۆنی ده‌ست به‌سه‌ر جیهان بگرین ئه‌مه‌ش به ۳ قۆناغ ئه‌بێت
ـ قۆناغی یه‌که‌م هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م وه ئامانجی ڕێ خۆشکردن بۆ ڕێکخراوی نورانیه‌کان حوکمی قه‌یسه‌ر له ڕووسیا بڕوخێنن وه ئه‌م ووڵاته بکه‌نه بنکه‌ی شوعیه‌ت و ئیلحاد بوون وه پاشان به‌کارهێنانی شوعیه‌ت وه‌ک مه‌زهه‌بێک بۆ له‌ناوبردنی حکومه‌تی تر له‌گه‌ڵ لاوازکردنی ئایین وه له ڕێگه‌ی به کرێگیراوانیش له به‌ریتانیاو ئه‌ڵمانیا بۆ هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕ له‌نێوانیان تاکو ئه‌وروپا ئاماده بکرێت بۆ قۆنای دووه‌م هه‌روه‌ها ڕووخانی خیلافه‌تی عوسمانی تاکو جیهانی ئیسلامی بێ ساحێب بمێننه‌وه
ـ قۆناغی دووه‌م جه‌نگی جیهانی دووه‌م ؛ ئه‌بێ ئه‌م جه‌نگه هه‌ڵگیرسێنرێت به سود وه‌رگرتن له‌و ناکۆکیه‌ی له نێوان فاشیه‌کان و سه‌هیۆنیه‌کاندایه ده‌بێ ئه‌م کاره بهێته دی تاکو نازیه‌کان له‌ناوببرێن و وه سه‌هیۆنی سیاسی به سه‌رکه‌وتویی له جه‌نگ بێته ده‌رێ و به‌هێز بکرێت و ده‌وڵه‌تێک بۆ جووله‌که له فه‌له‌ستین دروست بکرێت وه شوعیه‌ت ده‌بێ ئه‌میش له‌م جه‌نگه به‌سه‌رکه‌وتویی بێته ده‌رێ وه به‌هێز بکرێت که به‌شێوه‌یه‌ک به ئه‌ندازه‌ی جیهانی مه‌سیحی به‌هێز بێت وه هێرشی یابان بۆ چین ته‌نها بۆ لاواز کردنی چینه تاکو ئه‌و ووڵاته‌ش ببێته ووڵاتێکی شیوعی (له سه‌رده‌می ئه‌لبێرت بایک زاراوه‌ی نازی و شیوعی وسه‌هیۆنی نه‌بوون)
ـ قۆناغی سێهه‌م ؛ جه‌نگی جیهانی سێهه‌م هه‌ڵده‌گیرسێنرێت به سوود وه‌رگرتن له نێوان سه‌رۆکه‌کانی جیهانی ئیسلامی له‌گه‌ڵ سه‌هیۆنیه‌تی سیاسی جه‌نگه‌که ده‌بێ به‌شێوه‌یه‌ک بێت که موسڵانان ته‌نها موسڵمانی جیهانی عه‌ره‌بی بن له‌گه‌ڵ ووڵاتی ئیسرائیل یه‌کتر ته‌واو بکه‌ن وه میلله‌تانی تر له‌م شه‌ڕه دابه‌ش بن و شه‌ڕ له نێوان ئه‌وانیش هه‌ڵگیرسێت وه پاشان بره‌و به شه‌پۆلی ئیلحادی له جیهان بدرێت تاکو جیهان یه‌کخرێن له دزی ئه‌م ئیلحادیانه وه‌له نێو ئه‌م گێژاوه گه‌لانی جیهان له‌برسێتی و شه‌ر و
نه‌خۆشی به‌بی ئیتیجاهو بوسه‌ڵه ده‌مێننه‌وه ئه‌و کات جیهان ئاماده ئه‌بێ تاکو پێشوازی له ماتریا بکات
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق