یوتوب

بابەتی نوێ
recent

Disqus for sahand

ئەنۆنیمۆس کێیە؟


                                 ئەنۆنیمۆس

ئه‌نۆنیمۆس (بێناو)(بە ئینگلیزی: Anonymous) گرووپێکە، لە ساڵی ٢٠٠٣ دامەزراوە، لە ڕووی ھاککردنەوە بە بەھێزترین و بەتواناترین گرووپی ھاک دادەنرێـت. لەم ساڵانەی دواییدا و ئەو کارانەی ئەوان کردوویانە لەوەو پێش نەکراوە و بەھێزترینیشیان ھاککردنی ماڵپەری پلەی ستەیشتن و پنتاگۆنی ئەمریکی بوو، ھەروەھا ھاککردنی ماڵپەری ئێف بی ئای بوو، ئەمە جگە لەوەی سەدان ماڵپەری تری حوکوومییان لە سەرانسەری جیھان ھاک کردووە ئەم گرووپە تا ئێستا چەندەھا ھەڕەشەی لە دام و دەزگاکانی ئەمریکا کردووە، بەتایبەتی دوای پڕۆژە یاسای مافی بڵاوکردنەوە و داخستنی ماڵپەڕی بەناوبانگ مێگا ئەپڵۆد، چەندین ھەڕەشەی لە دەزاگاکانی ئەمریکا کرد، ماڵپەڕی وەزارەتی ناوخۆی ئەمریکای ھاککرد، لەساڵی ٢٠١١دا گرووپی ناوبراو ھەڕەشەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک کرد کە ماڵپەڕی ناوبراو ھاکدەکەن، بەڵام دواتر بەڕێوبەری فەیسبووک ماڕک زوکوربێرک ھەستا بە دانانی پارێزگاری پاراستنی فەیسبووک لە ھاککردن بۆیە ھێرشەکانی گرووپەکەی پووچەڵ کردووە. لە ساڵی ٢٠١٣دا ئەم گروپە چەند هێرشێکی گەورەیان کردە سەر پێگە حوکوومییەکانی گروپی ئه‌نۆنیمۆس ھەر لەسەرەتای دروستبوونیانەوە دروشمێکیان ھەیە. "ئێمە ئەنۆنیمۆسین. ئێمە گرووپین. ئێمە لە کەس نابورین. ئێمە ھەرگیز لەبیرناکەین. پێشبینی ئێمە بکەن" " we are anonymous we are legion we do not forgive we do not forget expect u

گرینگترین بەرهەمەکانیان....

1:ھاککرنی ماڵپەڕ پلەی ستەیشتن.

2:ھاککرنی ماڵپەڕی پنتاگۆنی ئەمریکی.

3:ھاککرنی زۆرینەی دام و دەزگاکانی سووریا لەپاش خۆپشاندان و کاولکارییەکەی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا، گرووپەکە ئیمێڵی فەرمی بەشار ئەسەدیان ھاککرد.

4:ھێرشکردنە سەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک.
Sahand Soran

Sahand Soran

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

يتم التشغيل بواسطة Blogger.